ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ دانی نا به فه‌ڵه‌سـتین وه‌ک ده‌وڵه‌تێـکی چاو‌دێر له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی بڕیارێـک له‌و باره‌یه‌وه به 138 ده‌نگی ئه‌رێ له به‌رامبه‌ر 9 ی نه‌رێ و 41 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا.
شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌که، له ڕامه‌ڵڵای ژێر حکومه‌تی فه‌تحی سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس و غه‌ززه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس، فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان به ئاهه‌نگ‌گێڕانه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی خۆشـحاڵی خۆیان.
هاوکات بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی ده‌نگدانه‌که پـێویستی ده‌سـتپـێـکردنی دانوسـتاندنی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستیـنیـیه‌کان نیشـان ده‌دات. داواشی له هه‌ردوولا کرد وابه‌سـته‌یی خۆیان نوێ بکه‌نه‌وه بۆ گه‌یشـتن به ئاشـتی له ڕێگه‌ی دانوسـتاندنه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سوزن ڕایس نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی بۆیه ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی بۆ بڕیاره‌که نه‌دا، چونکه هیچ سوودێـکی نابێت و ته‌نها کۆسـپی زیاتر له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کاندا دروسـتده‌کات.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌ردوو لایان ده‌کات ده‌سـتبه‌جێ و به‌بێ هیچ مه‌رجێـک ده‌سـت به وتووێژ و دانوسـتاندن بکه‌نه‌وه.