له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستاندا یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی ده‌کرێن سه‌باره‌ت به میدیا و چۆنیه‌تی سهروسهوداکردنیهتی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌کاندا.
له‌و پرسیارانه‌ی ده‌کرێن ئایامیدیای کوردی توانی چ جۆره ڕۆڵێکی هه‌بێت؟ ئایا توانی پڕۆفێشناڵی خۆی بپارێزێت؟
میدیای کوردی چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌بوو بۆ قه‌یرانه‌کان؟
ئایا هه‌ست به هیچ جیاوازیه‌ک ده‌کرا له ڕوماڵکردنی ڕووداوه‌کانی ئێستادا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕووداوه هاوشێوه‌کانی پێشتردا؟
دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید، پسپۆڕی میدیا له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت دابه‌شبوونی میدیا له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا هۆکار بووه بۆ جیاوازی له ڕوماڵکردنهکاندا و ده‌شڵێت ته‌نانه‌ت له‌ناو هه‌ر یه‌که له‌و به‌شانه‌ی میدیاشدا جیاوازی دیدوبۆچوونه‌کان هه‌ن.
دکتۆر ئیبراهیم سه‌عید ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازیانهشدا به‌ڵام له چه‌ند ڕوانگه‌یه‌که‌وه گوتاری میدیای کوردی جۆرێک له کۆده‌نگی و هاوڕوانینی هه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆک بوونێک هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێک بۆسه‌ر هه‌رێمی کوردستان، سه‌ره‌نجام هێرشه بۆ سه‌ر کۆی دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمه‌که.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی میدیای کوردی له‌م سه‌روه‌ختی قه‌یرانانه‌دا له‌گه‌ڵ نێوه‌ندا، چه‌ندێک توانیویه‌تی بایه‌خ به‌و دۆسێیه بدات که تۆکمه‌کردن و ڕێکخستنی ناوماڵی کورد له هه‌رێمه‌که‌دا گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان؟ دکتۆر ئیبراهیم له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت ڕای شه‌قامی کوردی وه‌هایه و جه‌ختیشی لێکراوه‌ته‌وه که تا ماڵی خۆت یهکنهخهیتهوه نا‌توانیت ڕووبه‌ڕووی هیچ قه‌یرانێکی ده‌ره‌کی ببیته‌وه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: