وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مانگی سێی داهاتووی وه‌ک دوا مۆڵه‌ت بۆ ئێران داناوه تاوه‌کو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو هاوکاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بکات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا داوا ده‌کات مه‌سه‌له‌که ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکرێت.
ڕۆبه‌رت وود گه‌وره به‌رپـرسی شـاند‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئاژانسی IAEA ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌که‌یدا له به‌رده‌م ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاژانسه‌که ئاماژه‌ی به مه‌خابنی ئه‌مه‌ریکا کرد له به‌رامبه‌ر نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجامی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وانه‌ی کراون بۆ زانینی شیانی هه‌بوونی ڕه‌هه‌ندی له‌شـکری بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران.
گوتیشی ناکرێت ڕێگه به ئێران بدرێت هه‌تا کاتێـکی دیاری‌نه‌کراو وابه‌سـته‌یـیه‌کانی پشـتگوێ بخات، بۆیه ده‌بێت ئێسـتا ئێران هه‌نگاوی به‌رچاوبنێت.
لای خۆیه‌وه یوکیا ئه‌مانۆ سه‌رۆکی ئاژانسی IAEA گوتی ئاژانسه‌که‌ی سـاڵێـکه له هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ زانینی ئایا ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی بۆمبی ناو‌کی ده‌دات یان نا.