کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه به‌لانی که‌م 38 که‌س کوژراون و زیاتر له 100 که‌سیش بریندارن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه یه‌ک به دوای یه‌که‌کاندا شاری حله‌ی هه‌ژاندووه و ده‌شڵێن ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تریش له که‌ربه‌لا شاری پیرۆزی شیعه‌کان ڕوویداوه.
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ته‌نها دوو ڕۆژ پاش ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وه‌کانی دێت له‌ناو گردبوونه‌وه‌ی شیعه‌کاندا له به‌غدا که بوونه مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س.
که‌ربه‌لا و حله دوو شاری شیعه‌کانن له باشوری عێراق و ئه‌و شیعانه‌ی به‌شداری له مه‌ڕاسیمه ئاینزاییه‌کانی خۆیاندا ده‌که‌ن زۆر جار ده‌بنه ئامانجی توندڕه‌وانی ئیسلامی.
ڕۆژی شه‌ممه شیعه ئاینزاکان مه‌ڕاسیمی عاشورایان به‌ڕێوه‌برد له‌نزیک مه‌زاری ئیمام حوسه‌ین له که‌ربه‌لا.
له پاش عاشورا بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆژ شیعه‌کان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له پرسه‌دا سه‌ردانی که‌ربه‌لا ده‌که‌ن.
له شوێنه‌کانی تری عێراقیش وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه خۆی کردووه به بنکه‌یه‌کی پشکنیندا له فه‌لوجه و سێ که‌سی کوشتووه.
له شاری موسڵی باکوری عێراقیش ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک به ده‌سته‌یه‌کی چاودێریی پۆلیسدا بۆته مایه‌ی کوژرانی دوو که‌س.