Accessibility links

به‌ هێرشێـکی ئاسمانی بۆ سه‌ر کارگه‌یه‌ک له‌ باکوری سوریا 20 که‌س ده‌کوژرێن


چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر کارگه‌یه‌کی ڕۆنی زه‌یتون له‌ نزیک شـاری ئدلب له‌ باکوری وڵاته‌که‌ به‌ لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و ده‌یانی دیکه‌ برینداربوون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی دوو بۆشکه‌ ته‌قه‌مه‌نی گرتووه‌ته‌ ناوچه‌یه‌ک که‌ دوو کیلۆمه‌تر له‌ ڕۆژئاوای شـاری ئدلبه‌وه‌ دوره‌ و یه‌ک له‌ بۆمبه‌کان به‌ر کارگه‌ی ئه‌بو هیلال بۆ ڕۆنی زه‌یتون که‌وتووه‌ و ئه‌و قوربانییانه‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موویان که‌سی سیڤیل بوون.
ده‌شڵێن هیچ شوێنێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان له‌و نزیکانه‌ نیـیه‌ تاوه‌کو هێزه‌کانی حکومه‌ت بیکاته‌ نیشـانه‌.
XS
SM
MD
LG