چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن دوابه‌دوای چه‌ند ڕۆژێـک له شه‌ڕوپـێـکدادان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـداوان توانیان ده‌سـتبگرن به‌سه‌ر به‌نداوێـک له‌سه‌ر ڕووباری فورات له باکوری وڵاته‌که‌دا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له بریتانیا ده‌ڵێت به‌نداوی تشرین له نزیـک شـارۆچکه‌ی مه‌نبج له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه که‌وتووه‌ته ژێر ده‌سـتی سه‌رهه‌ڵداوانه‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپـرسی کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت ئه‌و به‌نداوه وزه‌ی کاره‌با بۆ ناوچه‌یه‌کی فراوانی وڵاته‌که دابین ده‌کات.
سه‌رهه‌ڵـداوان له‌م دوایـیانه‌دا سه‌رکه‌وتنی سـتراتیژیـیان به‌ده‌سـتهێناوه. ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌سـتیانگرت به‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ردا له نزیک دیمه‌شقی پایته‌خت.