سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای کرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی پاریس‌دا تاووتوێی قه‌یرانی سیاسی عێراقی کردووه.
دکتۆر فوئاد حسێن له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فه‌ڕه‌نسیه‌کان نیگه‌رانیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌وشه‌ی عێراق و ئه‌و کێشانه‌ی له ناوچه جێناکۆکه‌کان هه‌ن.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که له میانه‌ی وتووێژه‌کانیدا هه‌ستی به‌وه نه‌کردووه کاربه‌ده‌ستانی فه‌ڕه‌نسایی پڕۆژه‌یه‌ک یان پێشنیازێکیان هه‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی نێوه‌ندی له به‌غدا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت زۆر به ڕژدیه‌وه باسیان له ڕه‌وشی سوریا و کورده‌کانی سوریا ده‌کرد.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به هۆکاری نه‌کشانه‌وه‌ی کورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له کاتێکدا که حکومه‌تی عێراقی وه‌ک کورد خۆی ده‌ڵێت نه بڕوای به پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان و نه بڕوای به فێدراڵیزم و نه بڕوای به ده‌ستوریش هه‌یه، دکتۆر فوئاد حسێن له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت کشانه‌وه چاره‌سه‌ر نییه و پێویسته کورد له به‌غدا هه‌وڵی زیاتر بدات بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی و شه‌ڕی سیاسی کورد له به‌غدا ده‌کرێت و ناکرێت ئه‌و شه‌ڕه بۆ که‌سی تر جێبهێڵرێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه :