هاوکاتی ئاڵۆزیه‌کانی نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردستان وه‌ها بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا کۆببنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌م حکومه‌ته‌ی عێراق هیچ کێشه‌یه‌کی له وڵاته‌که‌دا یه‌کلایی نا‌کاته‌وه و ئێستاش له ژێر فشارێکی زۆردایه بۆیه ده‌بینرێت که‌مێک گۆڕان له هه‌ڵوێسته‌کانیدا هاتۆته ئاراوه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز جیهاد ئاماژه به‌وه ده‌کات لایه‌نی ده‌ره‌کی و به‌تایبه‌تیش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆڵیان هه‌بووه له هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: