له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا ڕه‌وشی کورده ئاواره‌کانی سوریا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و به‌هۆی زۆری ژماره‌کانیشیانه‌وه له ئۆردوگاکاندا پێویستیان به یارمه‌تی و کۆمه‌کی زیاتره.
له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا سه‌رۆکی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هاوکارانی سه‌ردانی ئۆردوگای دومیزیان کردبوو له پارێزگای دهۆک له هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
دکتۆر ساره‌ن ئازه‌ر ده‌ڵێت ئاواره‌کانی کوردی سوریا له ژیانێکی سه‌ختدا ده‌ژین و له ده‌مێکدا له وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه نزیک ده‌بینه‌وه و ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی ئاواره‌کان له زیاد بووندایه پێویستیان به یارمه‌تی زیاتره و ناتوانرێت ژیان له‌و چادرانه‌دا به‌سه‌ر به‌رن که ئێستا تیایدا ده‌ژین.
دکتۆر ئازه‌ر ده‌شڵێت به‌ڵێ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ‌سنور له ئۆردوگای دومیز کار ده‌که‌ن، به‌ڵام پێداویستیه‌کانی ئاواره‌کان هه‌ر ته‌نها به لایه‌نێکی خێرخوا دابین ناکرێت و پێویستی به به‌هاناچوونی زیاتر هه‌یه.
دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له که‌نه‌دا گردبوونه‌وه‌یه‌کیان سازدا بۆ پشتیوانی کردن له کورده ئاواره‌کانی سوریا و وه‌ک دکتۆر ساره‌ن ئازه‌ر، ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک به‌شدار بوون له‌وانه چه‌ند دامه‌زراوێکی که‌نه‌دایی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ساره‌ن ئازه‌ر سه‌رۆکی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئاشتی و مافه‌کانی مرۆڤ کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: