بنکه‌کانی ده‌نگدان له هه‌رێمی ده‌وڵه‌مه‌ندی که‌ته‌لۆنیای باکوری خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه واڵاکران بۆ هه‌ڵبژاردنی 135 کورسی په‌رله‌مانی هه‌رێمی.
ده‌نگدانه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا وه‌ک شیانی ڕیفراندۆمێـک بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م هه‌رێمه له ئیسپانیا لێی ده‌ڕوانرێت.
سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی هه‌رێمه‌که و کاندیدی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی ئارته‌ر ماس، له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی گوت مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی له ئاسۆدا به‌دی ده‌کرێت.
ئارته‌ر ماس به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ربێت و سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ده‌سـتبهێنێت، ئه‌وا ڕیفراندۆمێـک ســازده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی بوونی که‌ته‌لۆنیا.
به‌ڵام ئالبه‌رت ڕڤێرا کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی پارتی هاوڵاتیان ده‌ڵێت هه‌رێمی که‌ته‌لۆنیا به جیابوونه‌وه‌ی له ئیسپانیا سوودمه‌ند نابێت.
شاره‌زایانی سیاسی پـێشبینی ده‌که‌ن ئارته‌ر ماس سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت، به‌ڵام پـێـیان‌وانیـیه هه‌رێمه‌که سه‌ربه‌خۆ بـبێت.