خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایی و گردبوونه‌وه له میسر له دژی بڕیاره‌که‌ی محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆک په‌یوه‌ست به گرتنه‌ده‌سـتی ده‌سه‌ڵاتێـکی گشتگیر، پـێی ناوه‌ته سێـیه‌مین ڕۆژی.
خۆپـشـانده‌ران له گۆڕپانی ته‌حریری قاهیره‌ی پایته‌خت گردبوونه‌وه، واته له‌و شوێنه‌ی ڕاپه‌ڕینی سـاڵی 2011 ی تیادا ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه هه‌ره‌س به حکومه‌تی موباره‌کی سه‌رۆکی پـێشـوو هێنرا.
خۆپـیشـانده‌رانی نێو گۆڕه‌پانه‌که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌ردبارانی هێزه‌کانی پـۆلیسیان کرد و له به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی پـۆلیسیش به هاویشـتنی بۆمبی گازی فرمێسـک ڕێژ وه‌ڵامی خۆپـیشـانده‌رانیان دایه‌وه.
دوێنێش محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی داکۆکیکاری ناوداری میسری له دیموکراسی داوای له محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر کرد، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رینه‌ی داویه‌تی به‌خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی که بۆ گردبووانی نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریر دووا، گوتی ده‌بێت محه‌مه‌د مورسی کاربکات له‌پـێناو خۆلادان له شیانی ڕوو له هه‌ڵچووی ئاژاوه له وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی میسر و ده‌سته‌ی باڵای دادوه‌ران ئه‌وانیش سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌که‌ی مورسیـیان سه‌رزه‌نشتکردووه.
ئه‌مڕۆش که یه‌که‌مین ڕۆژی کردنه‌وه‌ی بازاڕی بۆرسه‌ی میسر بوو له‌و ده‌مه‌وه‌ی سه‌رۆکی وڵات ده‌سه‌ڵاتی نوێی دایه‌خۆی، سه‌همی سه‌ره‌کی میسر نزیکه‌ی له 10% به‌هاکه‌ی هاته خواره‌وه.
هاوکات کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمین داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی سه‌رتاسه‌ری له وڵات ده‌که‌ن بۆ پـشـتیوانیکردن له سه‌رۆکی میسر.
شایه‌نی باسه بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆکی میسر وا له‌خۆی ده‌کات ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر کاروباری دادوه‌ری وڵات‌دا هه‌بێت و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ئیسلامی خۆی له نێو په‌رله‌مانی وڵات‌دا بپارێزێت.