ئاژانسی دهنگوباسی IRNA ی فه‌رمی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی وڵاته‌که به کاربه‌ده‌سـتانی تورکیای گوتووه دانانی سیسته‌می موشه‌کی به‌رگری پاتریۆت له تورکیا ئاسه‌واری خراپی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی کێشه‌کان.
ئاژانسه‌که گوتیشی لاریجانی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ سوریا و لوبنان و تورکیا، مه‌سه‌له‌ی سوریا تاووتوێکردووه.
هاوکات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕامین میهمانپه‌ره‌ست ئه‌مڕۆ به ئاژانسی ئیسنای نیمچه فه‌رمی ئێرانی گوت دانانی سیسته‌می پاتریۆت له تورکیا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ناو سوریا ناکات، به‌ڵـکو هێنده‌ی دیکه سه‌خت و ئاڵۆزی ده‌کات.
پـێشـتر ڕووسیاش نیگه‌رانی هاوشێوه‌ی ده‌ربڕی له باره‌ی دانانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی هێزه‌کانی ناتۆ له تورکیادا.