قه‌ته‌ر داوای له هاوپه‌یمانه‌تی نیشتیمانی سوریا بۆ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێڕ کردووه باڵوێزی خۆی بۆ ئه‌م وڵاته‌ی عه‌ره‌ب له که‌نداو دیاربکات، یه‌که‌م وڵاتی عه‌ره‌به به ئاشکرایی ڕابگه‌ینێت نوێنهڕێک له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه په‌سند ده‌کات.
به‌ریتانیا، فه‌ڕانسه، و شه‌ش وڵاتانی عه‌ره‌ب له که‌نداو به ته‌واوه‌تی دانیان به هاوپه‌یمانه‌تی نوێ هێناوه به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و زۆر له وڵاتانی تر گوتویانه کاتێکی زۆرتریان پێویسته تا بزانهن ئه‌و هاوپه‌یمانه‌تییه نوێیه چ ده‌کات.
ئازاد دێوانی لیکۆڵه‌ره له بواری سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی، شاره‌زایی له ئاشتی و ناکۆکی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه. ئه‌و به شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا پشتگیری له به‌شداری کورد له‌و هاوپه‌یمانه‌تییه ده‌کات و داوا ده‌کات بوچونێکی ڕوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دێموکراسی، مه‌سه‌له‌ی که‌مایه‌تییه‌کان و مافی ژنان(به‌شداری ژنان) دیار بکات. دێوانی ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته گرنگه به‌ڵام به ته‌نیا به‌س نیه. ئه‌و ده‌ڵێت گرفته‌که له‌وه دایه هاوپه‌یمانه‌تییه‌که به په‌له په‌سندکرا به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر کێشه سه‌ره‌کییه سیاسیه‌کانی سوریا وه‌ک کێشه‌ی کورد و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
ئه‌و ده‌شڵێت گرفتی تر ئه‌وه‌یه که ئه‌و کوالیسیۆنه(هاوپه‌یمانه‌تی) هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ڕانه‌گه‌یاندوه له‌سه‌ر سێکیۆلارکردنی(به عیلمانی کردنی) سیسته‌می سوریا و ڕه‌نگه له پاشه‌ڕۆژیشدا نه‌توانێت کارێکی وا‌بکات ئه‌گه‌ر هێزی ئیسلامی ئاوا زۆر تێیدا به‌شدار بن.