کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌پێی ڕای هه‌ندێک له چاودێران هۆکاره‌که‌ی ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی سیاسی عیراق به‌ڵکو په‌یوه‌ندیشی هه‌یه به ئاڵۆزیه هه‌رێمیه‌کانیشه‌وه له‌وانه قه‌یرانی سوریا.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، پسپۆڕی سیاسی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین هاوڕایه و ده‌ڵێت هه‌وڵێک له ئارادایه تا به‌ره‌ی شه‌ڕی سوریا فراوان بکرێت و رووخاندنی ڕژێمی سوریا دوابخرێت و کاریش بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی تر ده‌کرێت له شه‌ڕی سوریادا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات چه‌ندێک له سوریادا گۆڕانکارییه‌کان توندتر بن و چه‌ندێکیش ئه‌گه‌ری ڕووخاندنی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د نزیک ببێته‌وه، هێنده مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له هه‌رێمی کوردستان زیاتر ده‌بێت.
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت وه‌ک چۆن هه‌رێمی کوردستانی عێراق ویستی سیاسی له ده‌ست سه‌رکردایه‌تی سیاسی‌دا نییه ئاوه‌هاش سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ویستی سیاسی له ده‌ستداوه، هه‌ر بۆیه‌شه مالیکی ناچار ده‌کرێت په‌لاماری هه‌رێم بدات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: