له وڵاتی میسر هه‌روادێ و نیگه‌رانیه‌کان ڕوو له زیاد بوونن به‌رامبه‌ر موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر له ڕوانگه‌ی بڕیاره یه‌ک به دوا یه‌که‌کانی و به تایبه‌تیش ئه‌و بڕیارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی میسر ده‌خه‌نه سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه له وڵاته‌که‌دا.
هاوکاتی مانه‌وه‌ی زۆرێک له خۆپیشانده‌رانی دژی سه‌رۆکی میسر له مه‌یدانی ته‌حریر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی باڵای داد له میسر دژی بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی وڵاته‌که وه‌ستایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و فرمانه کۆماریانه، بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی میسر له سه‌روو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌وه ده‌بێت و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش مافی پێداچوونه‌وه‌ی نابێت به بڕیاره‌کاندا تا ئه‌و ده‌مه‌ی په‌رله‌مانی میسر ده‌ستوری نوێی وڵاته‌که په‌سه‌ند ده‌کات.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی میسری عه‌مار عه‌لی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له میسر ڕووده‌دات ئه‌وه‌یه موحه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر وه‌های لێکده‌داته‌وه که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به جیاوازیه‌کی که‌می ده‌نگه‌کان یانی ڕێگه پێدانیه‌تی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت بیه‌وێت له‌ناو ده‌وڵه‌تی میسریدا ڕه‌فتار بکات، وه‌ک ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان داونی و ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی جیاوازیه‌ک به شێوازێکی تایبه‌ت له‌ناو کۆمه‌ڵگای میسریدا بێنێته ئاراوه و ئه‌مجاره‌یان ڕای گشتی خه‌ڵک جیاوازه له‌و جۆره ڕوانینانه‌ی ئیخوانولموسلمین هه‌یانه به‌رامبه‌ر ئاینده‌ی میسر.
له‌سه‌روه‌ختی به‌هاری عه‌ره‌بیدا که بووه مایه‌ی له‌کارلادانی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پێشووی میسر ڕای گشتی وڵاته‌که له چوارده‌وری ڕوانینه‌کانی ئیخوانه‌کان و هه‌ندێک له ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کانی تر بوو.
عه‌مار عه‌لی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕه‌وشه ناهه‌مواره‌ی ناو وڵاته‌که‌ی به‌ڵام هێشتا ناگاته ئه‌وه‌ی بگوترێت موحه‌مه‌د مورسی توانیویه‌تی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ناو به‌رێت.
ده‌ڵێت ئیخوانه‌کان به‌و شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه‌ی پێی ناسراون و ئه‌و دژایه‌تیه‌ی دیموکراسی که ده‌یکه‌ن ته‌گه‌ره‌یان خستۆته به‌رده‌م ڕه‌وتی گواستنه‌وه به‌رامبه‌ر دیموکراسی له میسردا. ده‌شڵێت به‌ڵێ پێشتر هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه له ئارادا بووه که ئیخوانه‌کان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێکردنیشدا به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که زۆربه‌ی خه‌ڵکی میسر پشتیوانیانن ، به‌ڵکو هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌ی له پشت به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بووه بۆیان، ئه‌وه بووه له‌ناو ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا ئیخوانه‌کان ڕێکخراو ترین لایه‌ن بوو.
عه‌مار عه‌لی ده‌شڵێت هه‌ر بۆیه له ئێستادا هه‌رچیه‌ک بکه‌ن و هه‌ر جۆره بڕیارێکیش بده‌ن ناگاته ئه‌وه‌ی بگوترێت کۆتای‌یان به به‌هاری عه‌ره‌ب هێناوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئێستاش گه‌لی میسر له قۆناغی یه‌که‌می ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دایه بۆ ڕه‌خساندن و هێنانه ئارای ژینگه‌ی دیموکراسی.
سه‌میر مورقس، یاریده‌ده‌رێکی سه‌رۆکی میسر بوو بۆ کاروباری دیموکراسی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستی له کار کێشایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که‌متر له سێ مانگ له‌و پۆسته‌دا بوو.
ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی به‌ڕێز مورقس وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین بووه به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کانی موحه‌مه‌د مورسی وه‌ک عه‌مار عه‌لی ده‌ڵێت پێی وانییه سه‌رۆکی میسر له توانایدا بێت مل بۆ فشاره‌کان بدات.
ده‌ڵێت له ڕاستیدا سه‌رۆکی میسر هیچ بڕیارێک نادات و ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌م سه‌روه‌خته نوێیه‌ی میسردا دراون ئۆفیسی ڕێنوماییه‌کانی ئیخوانه‌کان ده‌یده‌ن و سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ش وه‌ریان ده‌گرێت و ده‌یانکاته بڕیاری سه‌رۆکایه‌تی، وه ده‌شڵێت هه‌رگیز نه‌بووه و نابێت که‌سێک له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیدا بێت و له بری هێنانه ئارای سه‌قامگیری هه‌وڵ بۆ ناجێگیری و پشێوی له‌ناو میسردا بدات.
له زۆرێک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کاندا باس له‌وه ده‌کرێت زۆرێک له‌وانه‌ی ده‌نگیان به مورسی دابوو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئێستا په‌شیمانن و گوتوویانه بۆ ئه‌وه ده‌نگیان نه‌داوه‌تێ تا ببێته حوسنی موباره‌کێکی تر له میسردا.
نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی میسری عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن ده‌ڵێت هه‌بوون دژی ئه‌حمه‌د شه‌فیق وه‌ستانه‌وه و ده‌نگیان دا به مورسی وه‌ک ترسێک له‌وه‌ی ڕژێمی پێشوو بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌نگده‌رانی میسری ده‌بینن ڕه‌وشی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا له ڕژێمی پێشوو خراپتره، ئه‌وه‌تا ئه‌م ڕژێمه‌ی پاش شۆڕشی وڵاته‌که به‌به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه مافه‌کانی خه‌ڵک پێشێل ده‌کات و نکوڵی له دیموکراسی ده‌کات.
عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن ده‌ڵێت ئێستا موحه‌مه‌د مورسی له‌به‌رده‌م دوو بژاره‌دایه ، یه‌که‌میان بڕوا هێنانه به هێزی خه‌ڵک که بردیانه کۆشکی کۆمارییه‌وه، یانیش ئه‌وه‌تا بگه‌ڕیته‌وه ناو ئیخوانه‌کان و تێبگات له‌وه‌ی نازانێت چۆن فه‌رمانڕه‌وایی گه‌لی میسری بکات.