ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی میسر ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ده‌سـتوریـیه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی خستیـیه ڕوو، پـێشێلکردنێـکی بێ وێنه‌ی سه‌ربه‌خۆیی داده له وڵاته‌که‌دا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی دادی میسر له پاش کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕی و داوای له سه‌رۆک مورسی کرد ده‌ستوه‌رنه‌داته ده‌سه‌ڵاتی داد و کاروباری ئه‌ندامه‌کانی و ئه‌و حوکمانه‌ی داد ده‌یدات.
هاوکات یانه‌ی دادی پارێزگای ئسکه‌نده‌ریـیه بڕیاری دا کارکردن له هه‌موو دادگاکانی پارێزگاکه‌یان ڕابگیرێن هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه ده‌سـتوریـیه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌یه‌ک له پارته سیاسیـیه‌کانی میسر بڕیاریان داوه ڕۆژی سێشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایی گه‌وره له دژی ڕاگه‌یاندنه ده‌سـتوریـیه‌که سـازبکرێت.
ئه‌مڕۆش خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی درێژه‌ی هه‌بوو و پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و لایه‌نگرانی محه‌مه‌د مورسی به‌رده‌وامبوون.