وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا به‌ر له کۆتایی ئه‌مساڵ له وڵاتی فلاند سـازبکرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی ناو‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بارودۆخی ئێسـتای ناوچه‌که.
ڤکتۆریا نۆلاند گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دوێنێ هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی هێشـتا که‌لێنی گه‌وره هه‌ن له باره‌ی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئاسایشی هه‌رێمی و سنوردارکردنی پـڕچه‌ککردن له ناوچه‌که‌دا.
گوتیشی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی له کۆنگره‌یه‌ک ناکات که تیایدا هه‌ر کام له وڵاتانی هه‌رێمه‌که دووچاری گوشار و گۆشه‌گیری بکات. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ مه‌ترسیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌وه‌ی به‌شـداربووانی کۆنگره‌که گه‌له‌کۆمه‌کی له دژی ئیسرائیل بکه‌ن.
ئێران و زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌ڵێن ئیسرائیل چه‌کی ناو‌کی هه‌یه و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له به‌رامبه‌ریشـدا ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌ڵێن ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیـیه بۆ سه‌ر ناوچه‌که که هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات، به‌ڵام ئێران نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ دروسـتکردنی ئه‌و چه‌که بدات.