دیاره درووستبونی هێزی دیجله هه‌ر وه‌کو به‌شه دابڕاوه‌کانی تری کوردستان کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه‌کانی خانه‌قین و ده‌وروبه‌ر.
ئه‌یاد عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگریکردن له به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کان له شاری خانه‌قین له هه‌ڤپێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت گه‌لی خانه‌قین، کۆمه‌ڵگای خانه‌قین هه‌ر وه‌کو شاره‌کانی کورد هه‌ستیان هه‌یه که درووست‌کردنی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله که به بریاری مالکی درووستکراوه هه‌ست ده‌که‌ن به زه‌ره‌رمه‌ندی کۆمه‌ڵگایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێدی هێدی کۆمه‌ڵگا میلیتاریزه ده‌کات و چه‌ک به ناو عه‌شیره‌ته‌کاندا دابه‌ش ده‌کات وه چه‌کی قورس و تانک و تۆپی له‌سه‌ر حه‌مرین داناوه و هه‌ر له مه‌نده‌لی وه بگره تاکو سنجار و کۆمه‌ڵگای خانه‌قین دژ به‌وه‌یه و خوازیاری ئاشتیه، دیالۆگ و به یه‌که‌وه ژیان . کاک ئه‌یاد ده‌ڵێ له‌شکه‌ری دیجله 10 – 15 کم له خانه‌قینه‌وه دووره. کاک ئه‌یاد ده‌شڵێت ئێمه ئه‌مرو هه‌ستاێن به خۆپێشاندانێک بۆ گه‌یاندنی په‌یامێک به حکومه‌تی ناوه‌ند که ئێمه میلله‌تێکی ئاشتی خوازین و ئه‌مانه‌وێ کێشه‌کان له ڕێگای دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن و ئه‌و په‌یامه‌مان له رێگای نوێنه‌رێکیان که (مقدم) ێک بوو و هاته لای ئێمه گه‌ێانده هێزه‌کانی دیجله.