حاڵه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق و هێزی پـێشمه‌رگه‌ی کوردسـتان مه‌ترسی هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕی لێـده‌کرێت و سه‌رچاوه‌یه‌کی کوردیش به ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌تی کوه‌یتی ڕاگه‌یاندووه، جۆ بایدن جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا هۆشیاری داوه‌ته مالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسـاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پـێشمه‌رگه و به تایبه‌ت له ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان.
بایدن له‌و په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فونیـیه‌دا مالیکی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ریکا بێ ده‌نگ نابێت و ده‌ستوه‌رده‌دات له‌و کێشه‌یه.
هاوکات سه‌رچاوه‌ی زانیاری ڕۆژنامه‌ی سیاسه‌تی کوه‌یتی ئه‌وه‌شی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریکا پـێی وابووه جموجۆڵه سه‌ره‌بازیـیه‌کانی مالیکی هه‌وڵدانه بۆ خۆسه‌پاندنی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتاندا. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به پـشـتیوانی ئێران و سوریا ئه‌نجام ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌م زانیاریانه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یانـنامه‌ی په‌رله‌مانتارێـکی ده‌وڵه‌تی یاسا بوو که داوای له نوری ئه‌لمالیکی کرد فه‌رمانده‌ی باکوری عێراقیش دروسـتبکات و باره‌گاکه‌شی له هه‌ولێر بێت تاوه‌کو کۆنتڕۆڵی ته‌واوی ناوچه‌که بگرێته‌ده‌ست.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله له ئێسـتادا بووه‌ته خاڵی مه‌ترسی شه‌ڕوپـێـکدادانی چه‌کداری، به‌ڵام زۆر بێ باکانه و بێ گوێدانه هۆشیاری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی له مه‌ترسیـیه‌کان، سه‌رۆک وه‌زیری عێراق سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی هانی زیاتری ده‌ده‌ن که له هه‌ڵوێسـته‌که‌ی پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه.
له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا عه‌بدول ئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله ده‌ڵێت:
" من پـیاوێـکی سه‌ربازیم و هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کم به سیاسه‌یته‌وه نیـیه و خواستیشم نیـیه سیاسی بم. من که‌سێـکی سه‌ربازیم و له پـێناو عێراق و دابینکردنی ئاسایش و ئارامیدا کارده‌که‌م و مه‌به‌ستیشمه دڵۆپـێـک خوێنی عێراقی بێ تاوان نه‌ڕێژرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه ئه‌ترسم و نه شه‌رم ده‌که‌م و نه مه‌ترسیشم هه‌یه له‌و پـێگه سه‌ربازیـیه‌ی ئێسـتا هه‌مه."
جێگه‌ی ئاماژه‌پـێکردنه له پاش ئه‌و پـێـکدادانه چه‌کداریـیه‌ی که کوژراوێـک و 10 برینداری لێـکه‌وته‌وه قه‌زای دووزخورماتوو به زۆرینه دانیشـتوانی کوردی ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان، ئێسـتا هێزێـکی گه‌وره‌ی پـێشـمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپـرسـانی سه‌ربازی هه‌رێمی کوردسـتان گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه.
به‌پـێی زانیاریـیه‌کانی بڵاوبوونه‌ته‌وه، له دوێنێ شه‌ممه‌وه وه‌زیری پـێشـمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌یان هه‌زار پـێشـمه‌رگه له سـنووری حه‌مرین نزیـک بوونه‌توه. ئه‌مڕۆش سه‌رۆکی هه‌رێم گه‌شـتووه‌ته ناوچه‌که.