له ڕاگه‌یاندنێکدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە هەموو ئامادەكارییەكی پێویست وەربگرێت.
مه‌سعود بارزانی له ڕاگه‌یاندنه‌که‌یدا ده‌شڵێت" پێویستە هەموومان ئاگاداری هەوڵی تێكدەرانەی ئەو لایەنانە بین كە عێراق بەرەو تەنگژەو ئاڵۆزکردن دەبەن، ژیانی هەر تاکێکی عێراقی وەکو مرۆڤ، بێ جیاوازی ڕەگەزو ئایین و ئایینزاوە بەنرخە".
به‌ڕێز بارزانی ده‌شڵێت "هەوڵی وا لەئارادان كە شیرازەی پەیوەندی دۆستانەی کورد و عەرەب بەگشتی و كورد و شیعە بەتایبەت تێك بدرێت، ئەو پیلانە مەترسییەكی گەورەی بەدواوەیە، بۆیە داوا لە هاوپەیمانی نیشتمانی و برایانی شیعە دەكەم بە جدی ئاگاداری ئەو پیلانە بن و هەموو تواناكانیان بخەنە كار بۆ شکست پێهێنانی".
سه‌رۆکی هه‌رێم داوای له دانیشتوانی هه‌رێمه‌که و هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش کردووه تا له باری ئاماده‌ییدا بن "لەهەمان کاتدا، داوا لە گەلی کوردستان دەکەم ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو و، کارکردن بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانانەی کە بەرامبەر کورد و ناوچە دابڕێندراوەکانی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
هەرێمی كوردستان ئامادەباشی تەواوی هەیە بۆ روبەروبوونەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بۆ بەرگریكردن لە خاك و گشت هاووڵاتیانمان. لەهەمان كاتدا داوا لە پێشمەرگە ئازیزەکانیش دەکەم، كە وێڕای دان بە خۆداگرتن بەرامبەر بە كردەوە ئیستفزازییەكان، ئامادەباشی تەواویان هەبێت لەبەرامبەر هەر دەستدرێژی و كردارێكی دوژمنكارانە و، بۆ ئەم مەبەستە داوام لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە هەموو ئامادەكارییەكی پێویست وەربگرێت".
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ناکرێت وه‌ک ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ لێکبدرێته‌وه و ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه تا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هه‌ر ڕووداوێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو.
جه‌بار یاوه‌ر ده‌ڵێت هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ ئه‌وه دروستنه‌کراوه تا شه‌ڕ بفرۆشێت و فرمان دراوه که ڕێگه‌ی هه‌ڵایسانی شه‌ڕ نه‌درێت.
له‌م وتووێژه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز یاوه‌ر باسیش له‌و قسه‌یه‌ی سه‌رکرده‌ی هێزی دیجله‌ش ده‌کات که گوتبووی "هێزی دیجله بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووه و له‌گه‌ڵ جه‌بار یاوه‌ردا ڕێکه‌وتووه".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: