به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پارێزگای ئه‌سیوت له میسر شه‌مه‌نده‌فه‌رێـک خۆی به پاسێـکی پـڕ له خوێندکاری منداڵدا کێشـاوه و له ئاکامدا 50 منداڵ له‌گه‌ڵ شۆفێری پاسه‌که گیان له‌ده‌سـتداوه و 17 ی دیکه برینداربوون. ڕووداوه‌که لای گوندی مندرهی نزیک شـاری مهنفلوت بووه.
به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان کارمه‌ندی به‌رپـرس له کردنه‌وه و داخستنی ده‌روازه‌کانی سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که خه‌وی لێـکه‌وتووه و دهروازکهی دانهخسـتووه و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاسه‌که بۆ سه‌ر هێڵه ئاسنیـیهکه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که هاتووه و لێـداوه.
شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که به پـۆلیسی گوتووه به خێرایـیه‌کی ئاسایی لێـیخوڕیوه و کاتێـک له ده‌روازه‌که نزیک بووه‌ته‌وه هیچ شتێـکی نه‌دیوه تاوه‌کو بوه‌ستێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـتووه‌ته ده‌روازه‌که و پاسێـک له ناکاودا هاتووه‌ته به‌رده‌می. گوتوشیه‌تی بۆیه ده‌سـتبه‌جێ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌ی ڕانه‌گرتووه، چونکه له‌وانه‌یه ئه‌وه بـبووایه مایه‌ی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نه‌ده‌فه‌ره‌که و ئه‌وسا گیان له‌ده‌سـتدانی سه‌دان که‌سی دیکه.
سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی له‌و باره‌یه‌وه وتارێـکی ته‌له‌فیزیۆنی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا سه‌ره‌خۆشی له که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان کرد و گوتی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵه‌کانی ئاسنی وڵاته‌که‌ی قبوڵ کردووه. گوتیشی به‌رپـرسانی کاره‌ساته‌که سزا ده‌درێن و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا که‌سوکاری قوربانیـیه‌کان قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه.
شایه‌نی باسه میسر که ژماره‌ی دانیشـتوانی زیاتر له 80 ملیۆن که‌سه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئامرازێـکی سه‌ره‌کی هاتوچۆیه، که‌چی هێشـتا وه‌ک پـێویست سیستمه‌که‌ی نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه و سـاڵانه چه‌ندین ڕووداوی هاتوچۆی لێـده‌که‌وێته‌وه.