وا چه‌ند سـاڵێـکه هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به شێوه‌یه‌کی نیمچه سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی خاوی خۆی هه‌نارده ده‌کات و ده‌ڵێت داهاته‌که‌ی بۆ سه‌رانسه‌ری عێراقه، به‌ڵام حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌گرێت و ده‌ڵێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پـرسیار به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بکات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بـیانیـیهکاندا مۆرده‌کات. بۆیه له ئێسـتادا بووه‌ته یه‌کێـک له کێشه سه‌ره‌کیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا.
مارک سنۆس له ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاوه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه نووسیوه و هاوکارمان شوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
به درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌سـتیانکردووه به بیناسـازی پـرۆژه‌یه‌کی مه‌زنی نێونه‌ته‌وه‌یی لووله‌ی گاز و نه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتی تورکیای دراوسێدا، ئه‌و کاره‌ی ده‌ستی کورد ده‌گه‌یه‌نێت به بازاڕه‌کانی جیهان له ڕێگه‌ی ناوچه‌ی ده‌ریای سپـیـیهوه.
هاوکات حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق په‌ره‌یان به ڕێـکه‌وتنه‌کانی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت داوه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانیـیه‌کانی بواری نه‌وتدا و پهرهشـیان به بواری بازرگانی نه‌وتی خاو داوه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا تورکیـیهکاندا.
ئه‌م هه‌نگاوه نیشـانه‌ی ئه‌وه ده‌دات که کوردانی عێراق ده‌یانه‌وێت خاوه‌ن بڕیاری خۆیان بن له بواری ئابوری‌دا.
ئه‌م ڕێـکهوتنانه نه‌ک ته‌نها بوون به مایه‌ی بێزاری حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، به‌ڵـکو ئه‌وه‌نده‌ی تر ناکۆکی دیپـلۆماتی نێوان ئانکه‌ره و به‌غدای قوڵترکردووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شـدا ڕێکه‌وتنه‌کان کێشه‌کانی ناوخۆی تورکیا ده‌خه‌نه ڕوو که زۆر پـێویستی به نه‌وت هه‌یه و له شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کوردی خۆیاندان، ئه‌وانه‌ی له مێژه له‌و پێناو ئازادی‌دا تێـدهکۆشن.
نوێنه‌ری پـێشـووی ئه‌مه‌ریکایی بۆ کاروباری وزه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌یڤد گۆڵد وین ده‌ڵێت ئانکه‌ره دووچاری ژماره‌یه‌کی زۆر له مهترسـیـیهکان ده‌بێته‌وه سه‌باره‌ت به وابه‌سـته‌یی به کوردی عێراقه‌وه به ته‌نها له ڕووی پشـتیوانی ئابوریـیه‌وه.
درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که