داکۆکیکاران له مافه‌کانی مرۆڤ داوا له عێراق ده‌که‌ن دادگایه‌کی تایبه‌تمه‌ند پێکبهێنرێت بۆ ئه‌وانه‌ی پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌کانی مرۆڤ له عێراق ده‌ڵێن به پێی یاسا ئه‌م کۆمیسیۆنه مافی هه‌یه ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی له مافه‌کانی مرۆڤدا ده‌کرێن بخاته به‌رده‌م داواکاری گشتی، به‌مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی دۆسێی یاسایی دژ به‌وانه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیسیۆنه ئاماژه‌یان به پێویستی بۆ هه‌بوونی دادگایه‌ک کردووه تایبه‌تمه‌ند بێت به مافه‌کانی مرۆڤ و وه‌ک ده‌شڵێن ئه‌و داوایه‌یان به فه‌رمی خستۆته به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی باڵای دادوه‌ریی له عێراق.
سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له پاش پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراقه‌وه ئه‌م داوایه هه‌یه و ڕه‌نگه بتوانرێت ئه‌م جۆره دادگایانه پێکبهێنرێت، به‌ڵام ناتوانێت هێنده‌ی ناوه‌که‌ی گه‌وره بێت چونکه ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراقدا له‌ژێر پرسیاردایه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، عه‌لی که‌ریم ده‌ڵێت پرسیاره گه‌وره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئه‌قڵیه‌ت و پاشخان و ئه‌رکی ئه‌و دادگایه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت پێکده‌هێنرێت چی ده‌بن؟ وه‌ک ده‌ڵێت له عێراق دام و ده‌زگا و دامه‌زراوی زۆر هه‌ن که ناوی گه‌وره‌یان هه‌یه به‌ڵام له ڕاستیدا ناتوانن ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له ئه‌ستۆیانه جێبه‌جێی بکه‌ن و هه‌میشه‌ش ده‌که‌ونه ناو ناکۆکیه‌وه له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
به‌ڕێز که‌ریم ده‌شڵێت له‌مڕۆی عێراقدا زۆربه‌ی دامه‌زراوه نیشتیمانیه‌کان له ناوه‌ڕۆکیان به‌تاڵ ده‌کرێنه‌وه و دیموکراسی له وڵاته‌که‌دا له مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌دایه و تایفه‌گه‌رایی له لوتکه‌دایه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت پێشێلکاریه‌کی ڕاسته‌وخۆ و ترسناکه له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: