ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی دانی‌نا به " هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا"، ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یه‌ندرا.
سـکرتێری گشـتی ئه‌نجومه‌نه‌که عه‌بدول له‌تیف بن ڕاشد ئه‌لزه‌یانی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ڕایده‌گه‌یه‌نێت که‌وا دانده‌نێت به " هاوبه‌ندی نیشـتیمانی هێزه‌کانی شۆڕش و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا" وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی سوریا.
گوتیشی ئه‌وان خوازیارن وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌ب و وڵاتانی جیهان و کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دانبنێن به‌م هاوبهندیـیهی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که زۆربه‌ی لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای له‌خۆگرتووه چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه. پاشـان وه‌ک پـێویست پشـتگیریـیان بکه‌ن.
ئه‌لزه‌یانی له به‌یانـنامه‌که‌یدا جه‌ختی کرده سه‌ر پشـتگیریکردنی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نه‌که که له سعودیه و ئیمارات و کوه‌یت و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر پـێـکدێن بۆ هاوبه‌ندیـیه‌که، تاوه‌کو به گوته‌ی خۆی خواسته‌کانی گه‌لی سوریا بێنه دی و خوێن ڕشتن له‌و وڵاته‌دا کۆتاییپـێبێت و ئاڵوگۆڕ له ده‌سه‌ڵاتدا ڕووبدات و یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا بـپـارێزرێت.