وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پشـتگیری له ئۆپـۆزسیۆنی یه‌کگرتووی سوریا ده‌کات، ئه‌وه‌ی دوێنێ له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاندرا له پاش چوار ڕۆژ له وتووێژی نیوان به‌شێـکی زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا.
مارک تۆنه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا شه‌وی یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی" ئه‌مه‌ریکا به په‌له‌یه له مه‌سه‌له‌ی پشـتگیرکردنی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاوه‌کو ڕێ خۆشبـبێت بۆ کۆتاییهێنان به ڕژێمی ئه‌سه‌د و هێنانه دی ئاینده‌یه‌کی پـڕ له ئاشتی و یه‌کسـانی و دیموکراسی بۆ ته‌واوی خه‌ڵـکی سوریا."
هه‌روه‌ها پـیرۆزبایی له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کرد له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی پـێی گه‌یشتن. پاشـان سوپاسی وڵاتی قه‌ته‌ری کرد بۆ میوانداری و پشـتگیرکردنی سوریـیه‌کان.