Accessibility links

ئیسرائیل جارێـکی دیکه‌ وه‌ڵامی بۆردومانه‌کانی سوریا بۆ سه‌ر جۆلان ده‌داته‌وه‌


له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ تانکه‌کانی ڕاسـته‌وخۆ له‌ نیشـانه‌کانیان‌ له‌ ناو سوریا داوه، پاش ئه‌وه‌ی گولـله‌ خومپاره‌یه‌ک که‌ له‌وێوه‌‌ هه‌ڵدرابوو به‌ر ناوچه‌یه‌کی جۆلان که‌وت.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن هه‌رچه‌نده‌ گولـله‌ خومپاره‌که‌ به‌ر ده‌شـتایـیه‌ک که‌وت‌، به‌ڵام به‌ڵێنیان داوه‌ وه‌ڵامی هه‌ر ده‌سـتدرێژیـیه‌ک بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بکرێته‌ سه‌ر ناوچه‌کانی ژێر ده‌سـه‌ڵاتیان.
شایه‌نی باسه‌ دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ش ئیسرائیل وه‌ڵامی گولـله‌ خومپاره‌یه‌کی سوریای دایه‌وه‌ به‌ هه‌ڵـدانی گولـله‌ تۆپـێـک بۆ ئه‌و شوێنه‌ی گولـله‌ خومپاره‌که‌ی لێ هه‌ڵدرابوو.
XS
SM
MD
LG