لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق یاداشتنامه‌یه‌کیان داوه‌ته سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکانی هه‌رێم هاوکاتی هه‌مان هه‌ڵبژاردنی پاریزگاکانی عێراق بکرێت.
له‌و یاداشتنامه‌یه‌دا فراکسیۆنه‌کانی ئۆپزسیۆن ( گۆڕان، یه‌کگرتووی ئیسلامی، کۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئاینده) داوای پاراستنی مافه یاسایی ه سیاسیه‌کانی دانیشتوانی هه‌رێم ده‌که‌ن و دا‌واشیان کردووه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا یه‌کلایی بکرێته‌وه.
ناسک تۆفیق ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خواست هه‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌شێت بکرێت چونکه هه‌موو ساڵێک له بودجه‌دا دارایی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ته‌رخان ده‌کرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، ناسک تۆفیق ده‌شڵێت دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌کانی پارێزگاکان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترس له هه‌ڵبژاردن و ده‌شڵێت به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه کران ئه‌وا گۆڕانکاری له هاوسه‌نگی هێزدا دروست ده‌بێت.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: