ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به‌شێـکی زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆمه‌ڵێـکی نوێـیان پـێـکهێنا به ناوی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی بۆ هێزه‌کانی شۆڕش و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا. پاشان که‌سایه‌تیـیه‌کی ئاینی میانڕه‌ویان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان هه‌ڵبژارد.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵه‌که له دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر (ئه‌حمه‌د مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب ئه‌لحه‌سه‌نی)یان وه‌کو سه‌رۆکی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان هه‌ڵبژارد و که‌سایه‌تی ناسراوی ئۆپـۆزسیۆن ڕیاز سه‌یف بۆ جێـگری یه‌که‌م و خانمی چالاکوان سوهێر ئه‌تاسی بۆ جێـگری دووه‌م و مسته‌فا ئه‌لسه‌باغ بۆ سـکرتێری گشـتی.
بڕیاره جێـگری سێـیه‌م که‌سێـکی کورد بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامه کورده‌کان هه‌ڵبژاردنی جێـگری سێـیه‌م بۆ کاتێـکی دیکه دواخرا.
پـێـکهێنانی ئه‌م هاوبه‌ندیـیه ده‌رئه‌نجامی چوار ڕۆژ له وتووێژی چڕوپـڕی نێوان په‌شێـکی زۆری لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بوو به هه‌ماهه‌نگی کۆمکاری عه‌ره‌ب له دۆحه.
ئه‌ندامانی هاوبه‌ندیـیه‌که له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌کی 12 خاڵی قایل بوون که تیایدا به‌ڵێنیان داوه به هیچ شێوه‌یه‌ک وتووێژ و دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌سه‌ددا نه‌که‌ن. پاشـان دوای به‌ده‌سـتهێنانی پـشتیوانی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، حکومه‌تی کاتی پـێـکبهێنن.