خولی سیه‌می کۆنفرانسی ئۆپۆزسیونی ئێرانی بریار وایه له ماوه‌یه‌کی زۆر نزدیکدا له پراگ به‌رێوه بچیت. هیوا سه‌لیمی چالاکی کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره له دوو
کۆنفرانسی پێشوو باس له‌وه کرابوو که ئه‌م کۆنفرانسانه به‌رده‌وام ئه‌بێ وه هه‌وڵ ئه‌درێت که به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئوپۆزسیونی دیموکراسی خوازی ئێرانی پێک بێ و به جۆرێک ئه‌ڵترناتیڤێک له به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی دا درووست بکات. کاک هیوا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م جاره بریاره پارت و رێکخراوه‌یه‌کی زۆرتر به‌شداری بکه‌ن وه به پێ ئه‌و پلان و نه‌خشه‌یه‌ی که ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌و کۆنفرانسه هه‌یه‌تی بریاره له کۆنفرانسی پراگ دا له خولی سیه‌می ئه‌م دانشتنانه‌دا کۆمه‌ڵێک رێکاری عه‌مه‌لی بۆ درووستبوونی ئه‌و کۆنفرانسه کراوه وه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و دروشمه‌ی بۆ کۆنفرانسه‌که دیاری کراوه واته (اتحاد بۆ دیموکراسی له ئێران) کۆمه‌ڵێک رێکاری عه‌مه‌لی بدۆزرێته‌وه و کاری له‌سه‌ر بکرێت.