به پێی ئاژانسی ده‌نگوباسی ئێرانی 'مهر' سادق لاریجانی به‌رپرسی به‌شی دادوه‌ری ئێران "فه‌رمانی تایبه‌تی داوه" لێکوڵینه‌وه له مه‌رگی سه‌تتار بێهێشتی بلۆگ نوس له ناو گرتوخانه بکرێت .
به‌رێز بێهێشتی به‌م دواییانه له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی ئێران به تاوانی،"چالاکی به‌دژی ئاسایشی نیشتیمانی به ڕێگای چالاکی له تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فێسبوک" ده‌ستگیرکرا.
چه‌ند ڕۆژێک له پاش گیرانی، ئه‌و گیانی له ده‌ستدا. به پێی مهر 'کلمه' سایتی ئۆپۆزسیۆن، شایه‌تی دانی کۆمه‌ڵێک له گرتووی سیاسی بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ڵێن سه‌تتار بێهێشتی له پاش ده‌ستگیرکرانی ئه‌شکه‌نجه درابوو.
یه‌کشه‌ممه، ڕاگه‌یندرا که پارله‌مانی ئێرانیش بریاری داوه لێکوڵینه‌وه له مه‌رگی بلۆگ نوس بێهێشتی بکرێت.
ڕۆژنامه‌نوس مه‌سعودکوردپور ده‌ڵێت داوای ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکابۆ لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر مه‌رگی سه‌تتار بێهێشتی بۆته هۆی ئه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه گه‌وره بێت و ئه‌وه نیشان ده‌دات که مه‌سه‌له‌ی مافی مڕۆڤ به‌رجه‌سته بووه(له جیهانی ده‌ره‌وه بایه‌خی پێ ده‌درێت). ئه‌و ده‌شڵێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆته هۆی ئه‌وه شێوازی سوال و جواب له گه‌ڵ گیراوه‌کان بخرێته ژێر پرسیاره‌وه.