ئه‌مرۆ له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان جۆره‌ها گیر‌و گرفت هه‌یه به هۆێ زۆرییان کار و توانا و ئینرژیه‌کان بۆ روبه‌رووبۆنه‌وه‌یان یه‌کگرتوو نیین.
دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته ڕامیاریه‌کان له زانکۆی لینشۆپینگ / سوید له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی چی ده‌بێط بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوانه به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵ بیت ده‌ڵێت یه‌کم شت ، یه‌کم هه‌نگاوی گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه په‌سه‌ندی که‌ێن که کێشه‌ی کورد به گشتی یه‌ک کێشه‌یه به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا له باره‌ی درووتی کار‌و میتودی و ئه‌وانه وا باشه بیسه‌لمینین و په‌سه‌ندی که‌ێن که هه‌ر به‌ش و پارچه‌یه‌کی کوردستان پرۆژه و ئاجیندای دیاریکراوی خۆی هه‌یه.