دادگای تاوانه‌کان له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له دانیشتنێـکیدا بڕیاری دا گه‌وره جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین محه‌مه‌د ئه‌لزه‌هه‌بی سه‌رۆکی پـێشـووی موخابه‌راتی وڵاته‌که بۆ ماوه‌ی 13 و 3 مانگ کاری قورسی کاتی بکات و بۆ سـاڵێکیش زیندانی بکرێت و 21 ملیۆن دیناری ئوردنی پـێبـبژێرن که ده‌کاته نزیکه‌ی 30 ملیۆن دۆلار و به به‌های 24 ملیۆن دیناریش ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سـامانیدا بگیرێت.
ئه‌لزه‌هه‌بی تاوانبارکراوه به‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌رۆکی ده‌زگای موخابه‌رات بووه، پـۆسته‌که‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارهێناوه و گه‌نده‌ڵی کردووه، له‌وانه به پاره‌ی ده‌زگاکه‌ی که‌لوپه‌لی ناوماڵی بۆخۆی کڕیوه.
به‌ڵام دادگاکه به‌بێ تاوانی دانا له مه‌سه‌له‌ی پـێدانی مۆڵه‌تی مانه‌وه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئوردنی به ژماره‌یه‌ک عێراقی که له به‌رامبه‌ردا وه‌ک ده‌ڵێن دیاری وه‌رگرتبوو.
ئه‌لزه‌هه‌بی که له مانگی دووه‌وه ده‌سـتگیرکراوه، ئه‌و ماوه‌یه‌شی بۆ له‌به‌رچاوده‌گرن له مه‌سه‌له‌ی یه‌ک سـاڵ زیندانیـیهکهی دادگا بڕیاری بۆ داوه.
هه‌روه‌ها به‌پـێی یاساکانی ئوردن، ئه‌لزه‌هه‌بی وه‌ک تاوانبارێـک ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی له به‌رده‌مدایه داوای پـیاداچوونه‌وه به بڕیاره‌کانی دادگاکه‌دا بکات، به‌ڵام داواکاری گشـتی ماوه‌ی یه‌ک مانگی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه.
به‌ر له دادگاییکردنه‌که سه‌رۆکی دادگاکه دادوه‌ر دکتۆر نه‌شئه‌ت ئه‌لئه‌خره‌س فه‌رمانی دا هیچ وێنه‌یه‌ک له هۆڵی دانیشتنه‌که نه‌گیرێت و هه‌روه‌ها هیچ لێـدوانێـک چ به باش یان خراپ له باره‌ی حوکمه‌که‌وه نه‌درێت.