کاربه‌ده‌سـتانی بورما ده‌ڵێن مه‌ترسیـیان هه‌یه به لایه‌نی که‌م 12 که‌س گیانیان له‌ده‌سـت‌دابێت، پاش ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی باکوری وڵاته‌که‌ی دان.
ده‌زگای ئه‌مه‌ریکایی بۆ چاودێری جیۆلۆجی ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که 7:42 ی به‌یانی به کاتی خۆجێی به گوڕی 6.8 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له قوڵی 10 کیلۆمه‌تر و له دوری 117 کیلۆمه‌تر له باکوری شـاری ما‌نده‌لایی دا و به دوایدا چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌کی سووک ڕوویان دا.
به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌که وایکرد له بانکۆکی پایته‌ختی وڵاتی تایله‌ندی دراوسێش هه‌ستی پـێـبکرێت.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بومه‌له‌رزه‌که لێـداوه زۆر دواکه‌وتووه و هێشـتا هه‌واڵی ته‌واو له‌سه‌ر زیانه‌کانی ئاکامی نه‌گه‌یشـتووه.
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێسـتا زانراوه پـردێـک که له قۆناغی بنیاداندایه له‌سه‌ر ڕووباری ئێڕاوادی له ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری شویبۆ، به‌شێـکی هه‌ره‌سی هێناوه. هه‌روه‌ها زیانێـکی که‌میش به په‌رسـتگایه‌کی بودی که‌وتووه.