به‌پـێی هه‌واڵه‌کان شه‌وی هه‌ینی له پاش گه‌مارۆ و گوشاری هێزه کوردیـیهکان و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حکومه‌ت له شـاری عاموده و دربێسی و ته‌له ته‌مر، ئه‌و هێزانه خۆیان به‌ده‌سـته‌وه دا و له ناوچه‌که کشاونه‌وه.
له ئێسـتادا هێزه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) که کونتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ڕێگه ناده‌ن هیچ کۆمه‌ڵێـکی چه‌کدار بێته ناوچه‌کانیانه‌وه، چ له له‌شـکری ئازاد بن یان له هێزه‌کانی حکومه‌ت.
هه‌ندێـک له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا په‌یه‌ده تاوانبارده‌که‌ن به‌وه‌ی به‌شێـکه له پارتی کرێکارانی کوردسـتان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به ڕژێمی ئه‌سه‌ده‌وه هه‌یه، به‌ڵام په‌یه‌ده نکوڵی له‌وه ده‌کات و ده‌ڵێت ته‌نها ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد کارده‌کات.
دوێنێ هه‌ینی له شـارۆچکه‌ی کۆبانی ته‌قه له به‌شـداربووانی خۆپـیشـاندانێـکی دژی حکومه‌تی ئه‌سه‌د کرا و له ئاکامدا که‌سێـک کوژرا و ژماره‌یه‌ک برینداربوون. په‌یه‌ده نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له هێرشه‌که‌دا هه‌بووبێت و ده‌ڵێت ئه‌و پـیلانێـکی دژی کورده.