ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چیای ههرهکۆڵی ناوچه‌ی به‌رواری شـاری سێرت، فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپـته‌ری له‌شـکری تورکیا که ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد هه‌ڵگرتبوو، که‌وته خوارێ و هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی کوژران.
ئه‌حمه‌د ئایدن فه‌رمانداری سێرت له‌و باره‌یه‌وه بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند قسه‌ی کرد و گوتی فڕۆکه‌که که له جۆری سیکۆرسکی بوو، 17 سه‌ربازی تێدا بوو، چواریان تاقمی فڕۆکه‌که بوون و 13 که‌ی دیکه‌یان سه‌ربازی هێزی تایبه‌ت بوون.
گوتیشی که‌وتنی فڕۆکه‌که له ئاکامی تهمێـکی زۆر بوو که ناوچه‌که‌ی گرتبووه‌وه.
سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول ئه‌ویش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی کرد و گوتی ئه‌و سه‌ربازانه له ڕێـدابوون بۆ یارمه‌تی هاوڕێـکانیان له شه‌ڕی دژی سه‌رهه‌ڵـداواندا.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌جیجان فارقین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئامه‌د ڕاپـۆرتی ناردووه.