ئه‌مڕۆ شه‌ممه عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا گرێبهستێـکی کڕینی چه‌کی به به‌های 4.2 ملیار دۆلاری له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌ڵوه‌شـانده‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گومانی هه‌بوونی گه‌ندڵی تیایدا.
عه‌لی موسه‌وی گوته‌بێژی نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی سه‌رۆک وه‌زیر پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ مۆسـکۆ گه‌ڕایه‌وه، هه‌ندێـک گومانی گه‌نده‌ڵی له گرێبهسـتهکهدا لا دروست بوو، بۆیه بڕیاری هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی دا و ئێسـتا فه‌رمانی کردووه پـیاداچوونه‌وه بۆ ته‌واوی گرێبه‌سـته‌که بکرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌تی عێراق پاش ئه‌وه هات که به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ده‌ستپاکی له په‌رله‌مانی عێراق، له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند که‌وا نووسراوێکی ئاڕاسته‌ی ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر کردووه و تیایدا داوای ڕاگرتنی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی چه‌که‌ی کردووه.
ئه‌عره‌جی گوتوویه‌تی ڕاپـۆرت و قسه‌ی زۆر هه‌ن که باس له گومانی گه‌نده‌ڵی له‌و گرێبهسـتهدا ده‌که‌ن و به تایبه‌تی له شـاند‌ی یاوه‌ری ئه‌لمالیکی.
شایه‌نی باسه گرێبه‌سـته‌که بریتی بوو له 30 فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپـته‌ری جه‌نگی جۆری Mi-28 و 42 سـستهمی موشه‌کی به‌رگری ئاسـمانی جۆریPantsir-S1 .