دواى ئەوەى لە ماوەى رابردوو ئۆفیسى چەند موختارێک لە موسڵ کەوتنە بەر هێرش و پەلامارى چەکداران و بەهۆیانەوە موختارى هەر یەکە لە گەڕەکەکانى وەحدە و جەزائیر و دۆمیز کوژران، سەرکردایەتى عەمەلیاتى موسڵ بڕیارى دا رێگه بە سەرجەم موختارى گەڕەکەکانى موسڵ بدرێت چەک هەڵبگرن بە مەستى بەرگریکردن لە خۆیان له بهرامبهر هێرشى چەکداران.
عەلى فورەیجى فەرماندەى فیرقەى دووى سوپاى عێراق لە میانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم موختارى گەڕەکەکانى موسڵ پـێى راگەیاندن کە دەتوانن لەمەولا چەک هەڵبگرن و داواشى لێکردن کە هاوکارى هێزە ئاسایشیەکان بکەن لە کاتى بینینى هەر دیاردەیەک یان جموجۆڵى چەکدارى.
لاى خۆشیەوە شێخ حەسەن عوبەیدى موختارى گەڕەکى 17 ى تەموز بۆ دەنگى ئەمریکا ئەو بڕیارەى سەرکردایەتى عەمەلیاتی بە گرنگ وەسفکرد.