ئێران هه‌واڵه‌که‌ی دوێنێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکای پشـتڕاستکرده‌وه که هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر که‌نداوی فارس دوو فڕۆکه‌ی جه‌نگی ئێران ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی کردووه.
ئاژانسی ئیسنای ئێران له زاری ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری به‌رگری ئێران بڵاویکردووه‌ته‌وه که گوتوویه‌تی هێزه چه‌کداره‌کانی وڵاته‌که‌ی ڕێوشوێنی پـێویسـتیان گرتووه‌ته‌به‌ر له به‌رامبه‌ر فڕۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراو که هاتبووه ئاسـمانی ئێرانه‌وه، ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت که فڕۆکه‌که له ئاسمانی ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا بووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌سعود جه‌زایری جه‌نه‌ڕاڵی سوپای پاسـدارانی ئێران به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئێرانی گوتووه وڵاته‌که‌ی به توندی وه‌ڵامی هه‌ر دوژمنکاریـیه‌ک ده‌داته‌وه ئینجا چ له ئاسـمانه‌وه یان له زه‌ویـیه‌وه یاخود له ده‌ریاوه لێی بکرێت.
جۆرج لیتڵ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا دوێنێ هه‌واڵه‌که‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له 1 ی مانگی یازده فڕۆکه بێ فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌رکێـکی دیده‌وانی ئاسایی ڕه‌وانه‌ی ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی کرابوو و هیچ جۆره چه‌کێـکی هه‌ڵنه‌گرتبوو، له لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانیـیه‌و ته‌قه‌ی لێـکراوه، به‌ڵام پـێوه نه‌بووه.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی ئه‌مه‌ریکا ئێرانی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که‌وا ئاماده‌کاری بۆ پاراسـتنی هێزه‌کانی خۆی ده‌کات و هه‌روه‌ها له ئه‌رکه‌کانی چاودێری له‌سه‌ر که‌نداوی فارس به‌رده‌وام ده‌بێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره هێرشانه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی له‌شـکری یان دیپـلۆماسی وه‌لاوه نانێت.