کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی شه‌وی ڕابردوو نزیکه‌ی 9 هه‌زار هاوڵاتی سوری له‌تاو توندوتیژیـیه‌کانی ناو وڵاته‌که‌یان بۆ ناو تورکیا هه‌ڵاتوون.
ئه‌دریان ئێدواردز گوته‌بێژی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕاگه‌یاند و گوتی ئاواره‌کان خۆیان کردوو به تورکیا و گه‌یشـتوونه‌ته شـاری ئۆرفه. هه‌تا ئێسـتا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان 5 هه‌زاری ناونووس کردوون و به‌رده‌وامه له ناونووسکردنی ئه‌وانی دیکه.
گوته‌بێژه‌که گوتیشی خه‌ڵکه‌که له‌تاو شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن و حکومه‌ته‌وه هه‌ڵاتوون و زیاتر له 70 که‌سیشیان برینداربوون و هه‌واڵ هه‌یه که دووانیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌کانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکیش گوتوویه‌تی ئه‌م ئاوارانه له شـارۆچکه‌ی حارمی پارێزگای ئیدلیب و شـارۆچکه‌ی ڕه‌ئس ئه‌لعه‌ینی پارێزگای ئه‌لحه‌سه‌که‌وه هه‌ڵاتوون که له‌و دوو ناوچه‌یه سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر شوێنه‌کانی حکومه‌تدا.
به‌م ئاواره نوێـیانه، ژماره‌ی په‌نابه‌ره سوریـیه‌کان له تورکیا گه‌یشته نزیکه‌ی 120 هه‌زار که‌س.