کاربه‌ده‌سێـتک له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاشـکرای کرد که‌وا کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبڵی ئه‌مه‌ریکایی حکومه‌تی عێراقی ئاگادارکردووه‌ته‌وه که نیازی هه‌یه به‌شه‌که‌ی خۆی له کێڵگه‌ی نه‌وتی ڕۆژئاوای قوڕنه له باشوری وڵاته‌که بفرۆشێت.
عه‌بدولمه‌هدی ئه‌لعه‌میدی به‌ڕێوه‌به‌ری مۆڵه‌ت و گرێبه‌سـته‌کان له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئه‌مه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌وانان له به‌غدا ڕاگه‌یاند.
کاربه‌ده‌ستێـکی دیکه له‌و باره‌یه‌و گوتی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی هه‌تا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه وه‌ڵامی خۆی ده‌داته‌وه.
پـێشـتر حکومه‌تی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێکسۆ‌ن مۆبڵ کردبوو که ئه‌گه‌ربێت و گرێبه‌سـته‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ده‌سبه‌رداری کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی باشوری عێراق بـبێت.
شاره‌زایان ده‌ڵێن ڕه‌نگه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بـبێته مایه‌ی زیادبوونی گرژیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتان.