فراکسیۆنه‌کانی ئۆپزسیۆن له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق یاداشتێک ده‌ده‌نه سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان تا دانیشتنێکی تایبه‌ت بکرێت بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ڕه‌وشی کورد له تورکیا و له سوریاشدا.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت داوای هه‌ر چوار لایه‌نی ئۆپزسیۆن ( گۆڕان- یه‌کگرتوی ئیسلامی-کۆمه‌ڵی ئیسلامی-ئاینده) له ڕووداوه‌کانی تایبه‌تن به کورد له تورکیا و سوریا سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌روه‌هاش تا ئه‌و هاوکاری و پشتیوانیانه‌ی ده‌کرێن به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی و له‌ڕێی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌کانه‌وه بێت نه‌ک به لایه‌نی حیزبی و ده‌ستێوه‌ردانی تری لابه‌لا.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، کاردۆ موحه‌مه‌د ده‌شڵێت په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌لای خۆیه‌وه ده‌توانێت پشتیوانیه‌کی گرنگی لۆژیکیانه‌ی کورد له تورکیا و سوریاشدا بکات.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: