Accessibility links

شەبەک لە موسڵ سوورن لەسەر پێکهێنانى هێزى تایبەت بەخۆیان


پاش ئەوەى شەممەى رابردوو چەند تەقینەوە و هێرشێکى چەکدارى گوندێکى شەبەک نشینى کردە ئامانج و ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتەوە جارێکى تر پـرسى پێکهێنانى هێزێکى تایبەت بە شەبەکەکان ورژێندرایەوە .
هەریەکە لە گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى و نوێنەرى شەبەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا داوایان کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانى ئەو هێزە.
قوسەى عەباس، نوێنەرى شەبەک لە ئەنجومەنى پارێزگاى موسڵ رایگەیاند پێکهێنانى هێزێکى تایبەت بۆ شەبەک بۆتە کارێکى پێویست دەشڵێت ئەگەر حکومەتى عێراق بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەیەت، ئەوا بوونى هێزەکانى سوپاى عێراق و پێشمەرگە لە ناوچەکانیان رەتدەکەنەوە.
حەیدەر مەحمود گوتەبێژى گردبوونەوەى شەبەکى دیموکراتى لە هەمان کۆنفراسى رۆژنامەوانیدا چەند لایەنێکى سیاسى و تایفى بە تێکدانى رەوشى ئاسایشى ناوچەکانی تۆمەتبار کرد.
ڕاپـۆرتی ئه‌میر گۆران
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:00 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG