سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له زاری چه‌ند په‌رله‌مانتارێکی هاوپه‌یمانی نیشتیمانییه‌وه ڕاگه‌ێنرا شاندێکی باڵای پێکهاته‌ی شیعه‌کان سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌که‌ن، به‌ڵام تا ئێستا کاتی سه‌ردانه‌که‌یان دیاری نه‌کراوه‌و هاوکات په‌رله‌مانتارێکی ڕه‌وتی سه‌در به دووری زانیه‌وه شانده‌که سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان بکات. ئه‌میر کنانی به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند ده‌سته‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی که خۆی ئه‌ندامه تیایدا، تا ئیستا هیچ کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه‌کردووه بۆ تاوتوێکردنی سه‌ردان بۆ هه‌وڵێر و وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته کورده‌کان. زانیاری زیاتری ئه‌م بابه‌ته له ڕاپۆرتی گۆران تۆفیقدایه.
ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان به دوور ده‌زانێت.
- Goran Tawfeeq