زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بیان به قۆناغی گواستنه‌وه داده‌نا به ئاڕاسته‌ی دیموکراسی بوونی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی ئه‌و ناوچه پڕ له گێرمه و کێشه‌یه‌ی جیهان هه‌ر ته‌نها ڕوخاندنی ڕژێمه ئۆتۆکراتیه‌کانی ناوچه‌که نه‌بوون که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کردن، به‌ڵکو شۆڕشه‌کان به مه‌به‌ستی دابینکردنی دیموکراسی بوو بۆ گه‌لانی و‌ڵاتانی ناوچه‌که.
به‌ڵام ئه‌زمونه‌کانی تونس و میسر و ته‌نانه‌ت لیبیاش و یه‌مه‌نیش له‌ولاوه بوه‌ستێت به‌و شێوه‌یه نه‌بوون که چاوه‌ڕوان ده‌کران، له میسر نه‌ک هه‌ر خۆپیشاندان ده‌کرێت به‌ڵکو توندوتیژیشی له‌گه‌ڵدایه پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت، دوابه‌دوای هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا سه‌رۆکی نوێی میسر هه‌ڵبژێردرا و حکومه‌تی نوێ پێکهێنرا.
ڕۆژنامه‌وانێکی میسری ده‌نوسێت هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان ئێستا و پێش شۆڕشدا نییه؟ سه‌رکوتکردن به‌رده‌وامه ، قڕ و قه‌پ به ده‌نگی ئازاد ده‌کرێت.
له‌م به‌هاره‌دا که زۆرێک له چاودێران به به‌هاری ئیسلامی ناودێری ده‌که‌ن لایه‌نه ئیسلامیه‌کان سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه و گه‌یشتونه‌ته لوتکه‌کانی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر بۆیه پێویسته بپرسین ئایا ئیسلامی سیاسی پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤدا ؟
زۆرێک له بیریارانی ئیسلامی هه‌میشه پاساوی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی گه‌ل توڕه ده‌که‌ن، شتێکی به به‌رنامه‌ی لایه‌نه ئیسلامیه‌کان نین به‌ڵکو له که‌می ئه‌زمونی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیکردنه‌وه‌یه.
جا به‌هه‌ر بارێکیاندا بێت ئایا ئه‌م ڕه‌وشه نوێیه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هاتۆته ئاراوه چ جۆره کاریگه‌ریه‌کی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه؟ که ئه‌میش له ساڵی 1991دا کورد به‌گژ ڕژیمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌یندا چووه‌وه و داوای ژیانێکی ئارامی ئاسوده‌ی ده‌کرد که له‌ژێر سایه‌یدا مافه‌کانی خه‌ڵک دابینبکرێت.
لای هیچ که‌سێکیش شاراوه نییه پاش زیاتر له 20 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆبه‌خۆی کورد له‌و هه‌رێمه 3 پارێزگاییه‌دا ناڕه‌زاییه‌تیه‌کان له چ ئاستێکدان.
به‌ڵێن ساڵح میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوو.
میوانه‌کانی به‌رنامه:
یوسف موحه‌مه‌د، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان.
ئه‌مین فه‌ره‌ج ، مامۆستای زانسه سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
زانیاری زیاتر له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دایه: