ده‌سه‌ڵاتداران له وڵاتی کوێت ئاگاهی ده‌ده‌ن که ڕێوشوێنی توند ده‌گرنه به‌ر بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌ر خۆپیشاندانێک دژ به حکومه‌تی وڵاته‌که بکرێت و ده‌شڵێن هه‌موو گردبونه‌وه‌یه‌ک به مه‌به‌ستی نیشاندانی ناڕه‌زایی قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوێتی ته‌نها چه‌ند کاژمێرێک پاش پێکدادانی نێوان هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که و هه‌زاران خۆپیشانده‌ر هات که له ده‌ره‌وه‌ی گرتوخانه‌یه‌کی شاری کوێت کۆبووبوونه‌وه و داوای ئازادکردنی (موسه‌له‌م ئهلبهڕاک) یان ده‌کرد که یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی ئۆپزسیۆنی کوێت.
به‌ڕێز ئهلبهراک به تاوانی وه‌ک ده‌گوترێت سوکایه‌تی کردن به میری کوێت ده‌ستگیر کراوه و له‌ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه موسه‌له‌م ئهلبهراک، که پێشتر ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه به متمانه‌یه‌کی دارایی به بڕی 10 هه‌زار دیناری کوێتی که ده‌کاته زیاتر له 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکایی ئازادکراوه وه‌ک له ڕاپۆرته‌کانی میدیای وڵاتی کوێتدا باسکراوه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کوێت هه‌موو گردبوونه‌وه‌یه‌کی زیاتر له 20 که‌سی قه‌ده‌غه کرد وه‌ک هه‌وڵێک بۆ ڕێگه‌گرتن و سه‌رکوتکردنی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن ده‌کرێن له‌م وڵاته‌ی که‌نداوی فارس‌دا که لایه‌نه ئیسلامیه‌کانی ئۆپزسیۆن به‌شێکن لێی و هه‌وڵده‌ده‌ن جارێکی تریش کۆنترۆڵی په‌رله‌مانی کوێت بکه‌نه‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا که بڕیاره ڕۆژی 1 ی مانگی 12 بکرێت.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس ده‌ڵێت ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه گرنگه بۆ ژینگه‌ی سیاسی کوێت.
سه‌رکه‌وتنی ئیسلامیه‌کان و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌شێت ببێته مایه‌ی فشاری زیاتر بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای کوێت که ڕۆژئاوا پشتیوانی لێده‌کات و به‌ڵام تا ئێستا پشتی کردۆته ئه‌و داوایانه‌ی بۆ سه‌پاندنی شه‌ریعه ده‌کرێن له وڵاته‌که‌دا.
له ئێستاد کوێت بنکه‌ی سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای لێیه ، واته ئه‌و هێزه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریکا که له عێراق کشانه‌وه ئێستا بنکه‌یان له کوێته.