سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی ئۆپزسیۆنی سوریا هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی له قه‌ته‌ر تاووتوێی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی کاتی ده‌کات.
نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه عه‌بدوڵا ڕێشاوی له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ریش ئه‌و حکومه‌ته کاتییه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریاوه ڕابگه‌یه‌ندرێت هاوشێوه‌ی ئه‌و حکومه‌ته کاتییه‌ی له ده‌می شۆڕشی گه‌لی لیبیادا ڕاگه‌یه‌ندرا کاریگه‌ر نابێت و ده‌شڵێت له‌وبڕوایه‌دانییه که حکومه‌تێکی کاتی له سوریادا بتوانێت پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بێنێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز ڕێشاوی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که دروسته شه‌ڕی ناو سوریا شه‌ڕی شیعه و سوننه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که، به‌ڵام ئه‌وه نییه وه‌ک هه‌ندێک له چاودێران ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن شیعه و سوننه‌ی عێراق ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕه‌که‌یان له‌ناو سوریادا بکه‌ن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: