هه‌ندیک له لایه‌نه شیعه‌کانی عێراق، به تایبه‌تیش ده‌وڵه‌تی یاسا داوا ده‌که‌ن حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنچینه‌ی زۆرترایه‌تی بێت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م داوایه ده‌که‌ن ده‌ڵێن پێکهێنانی ئه‌م جۆره حکومه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌دایه و ههنگاوێکی کۆنکریتیشه به ئاڕاسته‌ی یه‌کلاییکردنه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کانی عێراق.
عادل عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه سیاسیه‌ی عێراقدا هه‌رگیز حکومه‌تی زۆرترایه‌تی نابێته مایه‌ی چاره‌سه‌رکردن به‌ڵکو ده‌بێته مایه‌ی قوڵبوونه‌وه و ئاڵۆزبوونی زیاتری ناکۆکیه‌کان.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدوڵا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ناته‌بایی له‌ناو شیعه‌کانی عێراقدا هه‌بن له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی زۆرترایه‌تی یان چۆنیه‌تی پێکهێنانه‌که‌ی ، نابنه مایه‌ی تێکچونی یه‌کڕیزیی شیعه‌کان چونکه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌لایانه‌وه هێڵی سور نییه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: