ساڵه‌هایه له میدیاکاندا وا باس کراوه و وا باس ده‌کرێت که که‌رکوک ڤوڵکانێکه و له‌وانه‌یه له هه‌ر کاتێکدا بته‌قێته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌رای توند و تیژیه‌کان و پاش 9 ساڵ ئه‌و ڤۆڵکانه هێشتا گڕه‌ی دێت. ئێستاکه به درووست‌کردنی هێزێک وه‌کوهێزی دیجله و پته‌وتربوونی پێ له‌شکه‌ر له‌و ناوچانه ئایا شیانی هه‌یه ئه‌و ڤۆڵکانه بته‌قێته‌وه؟
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له ڕاستیدا کێشه‌ی که‌رکوک کێشه‌یه‌کی ئاڵۆزه چونکه تا ئێستاکه ده‌بینین ئیراده‌یه‌ک نییه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و کێشه‌ییه‌ی خاک که هه‌یه له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ئیتحادی. ئومێدێک هه‌بوو ئه‌م هێزه ئوپوزسیونانه‌ی ڕژێمی دیکتاتوری که هاوپه‌ێمانی هێزه کوردستانیه‌کان بوون واقعیانه بیر بکه‌نه‌وه وه بتوانین کێشه‌کان چه‌ره‌سه‌ر ببێت به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌وانیش هه‌مان نه‌هجی شۆفینیانه‌یان تیا ئاماده‌یی هه‌یه به‌ڵام به ئیسلوبێکی تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆزی که‌رکوک وه دۆزی ناوچه دابڕاوه‌کان ئه‌که‌ن، له‌و ڕوانگه‌وه ئێمه پێمان وایه مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک هه‌ر رۆژیک بێ ئه‌گه‌ر به پشت به‌ستن به ده‌ستور چاره‌سه‌ر نه‌کرێ به‌ڵێ ئه‌کید ئه‌ته‌قێته‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره کێ لی به‌رپرسه حکومه‌تی ئیتحادی وه خودی سه‌رۆک وه‌زیر نوری مالکی.