کورد وه‌کو له ده‌ستور عێراقدا هاتوه گوایه به‌و پیه له فه‌رمانڕه‌وایی وڵاته‌که‌دا هاوبه‌شه، به‌ڵام ئایا له‌ڕاستیدا کورد ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیوه له به‌رێوه‌چوونی عێراق وه‌یاخود په‌راوێز خراوه؟
حیسام ده‌ست پێش مامۆستا زانکۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و شته‌ێ له عێراقدا هه‌یه بابه‌تی نێوان کورد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌ستۆرێک پێکه‌وه گرێێان داوه وه یاخود ده‌ستۆرێک په‌ێوه‌ندیه‌کانیان ڕێک ئه‌خات ئه‌وه‌یه کێشه‌که له عێراقدا بنه‌مای ڕه‌فتاری سیاسی له ده‌ستوره‌وه سه‌رچاوه ناگرێ به‌ڵکۆ له ویست و ئاره‌زو و بوچوونی هێزه سیاسیه‌کانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه کێشه‌ی ساز کردووه وه به‌رده‌وام ناکۆکی له نێوانیاندا هه‌یه. کاک حیسام ده‌شڵێت ئه‌ووه‌زیره کوردانه‌ی له به‌غدا هه‌ن زۆرتر وه‌زیرێکی عێراقین تا وه‌زیرێکی کورد، نموونه‌ی سه‌ره‌کیش له ده‌سه‌ڵاتی باڵای عێراقدایه که سه‌رۆک کۆماره که پێش ئه‌وه‌ی زۆرتر چاوی له کوردستان بێت زۆرتر چاوی له به‌غدایه