خه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی ئه‌وروپایی بۆ مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی ده‌ربڕینی بیر‌و ڕا ناسراو به خه‌ڵاتی ساخارۆڤ دراوه‌ته دوو گرتووی سیاسی ئێرانێ، فیلمساز جه‌عفه‌ر په‌ناهی و پارێزه‌ر نه‌سرین ستوده.
چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له سوید ئاسۆ ساڵح ده‌ڵێت به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به ستوده و په‌ناهی "سه‌رکه‌وتنێکه بۆ چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران." ئه‌و ده‌ڵێت له ڕابردو سه‌رنجی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر کێشه‌ی ناو‌کی ئێران بوو به‌ڵام له چه‌ند ساڵانی ڕابردو ڕۆژئاوا بایه‌خی داوه‌ته سه‌ر ڕۆشی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران. ئه‌و ده‌شڵێت نابێت مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤ بکرێت به ئامێرێکی سیاسی له لایه‌ن ڕۆژئاوا.